سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کوەیت دەکات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردو محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمان گەیشتە کوەیت و لەلایەن مەرزوق غانم، سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی دو لایەنە تاوتوێ دەکرێن
ئەوەش هاتوە، سەرۆکی پەرلەمان پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی دو لایەنە لەگەڵ شێخ نەواف ئەحمەد ئەلسەباح ئەمیر، شێخ مەشعەل ئەلسەباح جێنشینی ئەمیری کوەیت و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
عێراق و کوەیت سەرەڕای تێپەڕبونیان بەچەند قۆناغێکی ناکۆکی لەپەیوەندییەکانی نێوانیان بەتایبەت لەکۆتاییەکانی سەدەی رابردو، بەڵام لەدوای گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی لەدوای ساڵی 2003ەوە پەیوەندیی نێوان هەردولا گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
خەندان