پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو دەکاتەوە


پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساز دەکات و کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 26-1-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 37ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسایەکی تایبەت بە پزیشکی ڤیتێرنەری

- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان

- تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکاران

- ئاراستەکردنی پرسیارێکی زارەکی بۆ سەرۆکی دەزگای زیندانە سیاسییەکان








باسنيوز
Top