عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران دەست پێدەکاتەوە
میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریان داوە ئەمڕۆ یەکشەممە 24-1-2021، گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئێران دەست پێبکەنەوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، هەفتانە چوار گەشتی چوون و هاتن لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی تاران و مەشهەد، بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، رێک دەخرێن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران، عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرتبوو.
باسنيوز