هاوپەیمانیی فەتح کوژرانی فەرماندەیەک و 11 چەکداری حەشدی شەعبی رادەگەیەنێت
هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانییەکەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق) کوژرانی فەرماندەیەک و 11 چەکداری ئەو میلیشیایانە رادەگەیەنێت.
درەنگانی شەوی شەممە 23-1-2021، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای لیوای 22ـی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلعەیسی سەر بە شارۆچکەی دۆرە لە رۆژهەڵاتی شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین.
دوای هێرشەکەی داعش، هاوپەیمانیی فەتح بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا کوژرانی حوسێن ئەلحوسەیناوی، فەرماندەی فەوجی 3ـی لیواکە و 11 چەکداری دیکەی راگەیاند.
بەپێی دوایین زانیاری، جگە لە کوژرانی ئەو فەرماندە و 11 چەکدارە، 10 چەکداری دیکەی ئەو میلیشیایانە بریندار بوون.
باسنیوز