بە بەڵگە.. ئۆپەراسیۆنی بەغدا هۆشداریی لە هێرشی تیرۆریستی لە 7 ناوچەی پایتەخت دەدا
ماڵپەڕەکە دوو بەڵگەنامەی فەرمیی بڵاوکردوونەتەوە، کە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەرچوونە، زانیاریی لەسەر هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی تیرۆریستان دەدا لە 7 ناوچە لە بەغدای پایتەخت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆن داوا دەکا، ئەوپەڕی ئاگایی و رێوشوێنی توند بگیرێنە بەر، بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی ئاماژەی بۆ کردووە.
باسنيوز