ئەمریکا بڕە پارەیەک بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز دەداتە حکوومەتی عێراق

ئەمریکا بڕە پارەیەک بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز دەداتە حکوومەتی عێراق
ئەمریکا بڕە پارەیەک دەداتە عێراق بۆ توندوتۆڵکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021، باڵوێزخانەی ئەمریکالە بەغدا رایگەیاندووە، بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ حکوومەتی عێراقی تەرخان کدووە، بۆ ئەوەی لە پاراستن و توندوتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز خەرج بکرێت.

باڵوێزخانەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە بەشێکی پارەکە لە دروستکردنی دەروازەی نوێی ئەندازەیی بۆ ناوچەی سەوز و بەهێزکردنی دەروازە کۆنەکان، خەرج دەکرێت.

ناوچەی سەوز ناوچەیەکی فراوانی شاری بەغدایە و کەوتووەتە رۆژئاوای رووباری دیجلە. زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگە گرنگەکانی عێراق و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی تێدایە.














باسنيوز


Top