ئەمریکا پرۆگرامێکی وەرگرتنی پەنابەرانی عێراق رادەگرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پرۆگرامێکی وەرگرتنی پەنابەرانی عێراقی، رادەگرێت.
دانیێڵ سمیس، هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، هەوڵ دراوە سیستەمی ئەلیکترۆنیی پرۆگرامی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکایان کردووە، هاک بکرێت و زانیارییەکانی بدزرێت.
دانیێڵ سمیس هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە بۆ ماوەی 90 رۆژ پرۆگرامەکە رابگرن، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە سیستەمەکە بکرێت و خاڵە لاوازەکانی بدۆزرێنەوە.
ئەو پرۆگرامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەتە بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بەو هاووڵاتییە عێراقییانەی هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکایان کردووە و کارەکانی بۆ پاراستنی ژیانی ئەو عێراقییانە لە هەڕەشە، بە نهێنی دەکرێت.
باسنيوز