دوای تەقینەوەکان دژەتیرۆری عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵە دەکات

دوای تەقینەوەکان دژەتیرۆری عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵە دەکات


دوای تەقینەوەکانی بەغدای پایتەختی عێراق، دەزگای دژەتیرۆری ئەو وڵاتە دەست بە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی ”تۆڵەی شەهیدان“ دەکات.

عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراقیش بەبێ دیاریکردنی هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکە، رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان رۆژی هەینی 22-1-2021 دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت.

عەبدولوەهاب ساعدی هەروەها رایگەیاندووە، لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکیان لە تاڕمیە دەستگیر کردووە.

ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان دوای روودانی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەی بابولشەرقی لە ناوەڕاستی بەغدا بە رێنوێنیی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستی پێکردووە.

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەدا، کە رۆژی پێنجشەممە 21-1-2021 روویان دا و دواتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکانی خستە ئەستۆی خۆی، 32 کەس گیانیان لەدەست دا و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون.







باسنيوز
Top