كازمی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌

كازمی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌ باڵاكاندا كرد.

بڕیاره‌كانی كازمی:

یه‌كه‌م: له‌كارلادانی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری، فه‌ریق ركن عامر سه‌ددام له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ جێگه‌كه‌ی.

دووه‌م: له‌كارلادانی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ ناسراو به‌ (ئه‌بو عه‌لی به‌سری)، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (شانه‌ی هه‌ڵۆكان) له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی "حه‌مید شه‌تری" به‌و ئه‌ركه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی شانه‌ی هه‌ڵۆكان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان (خودی كازمی).

سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌ریق قه‌یس مه‌حمه‌داوی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و راسپاردنی لیوا ركن ئه‌حمه‌د سه‌لیم بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا.

چواره‌م: له‌كارلادانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی، فه‌ریق ركن جه‌عفه‌ر ئه‌لبه‌تات له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ركن رائد شاكر جوده‌ت بۆ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئیتیحادی.

پێنجه‌م: له‌ كارلادانی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا لیوا باسم مه‌جید له‌ پۆسته‌كه‌ی.
k24 -
Top