زەریف: بەردەوام پارە لە پێناو سیاسەتی دەرەوە خەرج دەكەین

زەریف: بەردەوام پارە لە پێناو سیاسەتی دەرەوە خەرج دەكەین
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جه‌واد زەریف دانینا بەوەی وڵاتەكەی پارە دەداتە میلشیاكانی سەر بە خۆیان لە ناوچەكە، پاساویشی بۆ ئەم كارەیان "پارەدانە لە پێناو سیاسەتی دەرەوە".

لە وەڵامدانەوەی پرسیارێك لە بارەی لێدوانەكانی مەحموود ئەلزەھار، سەركردە لە بزووتنەوەی "حەماس"ی فەلەستینیی سەر بە تاران، كە جەختیكردبوو لەوەی 22 ملیۆن دۆلاری وەك یارەمەتی لە فەرمانداری پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی وەرگرتووە، زەریف لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیعتیماد"ی ئێرانی گوتی: "بەردەوام پارە لە پێناو سیاسەتی دەرەوە خەرج دەكەین".

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەگرتووەكان و مەسەلەی بەدوژمن ھەژماركردنی، زەریف گوتی: "نەمگوتووە دوژمنە و من بەرپرسیارم تەنھا لە لێدوانەكانی خۆم، باجی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكام دا كاتێك یەكەم جار ئەنجامدرا".

ھەروەھا گوتی: "رۆڵی وەك وەزیری دەرەوەی ئێران دیار و بەرچاو بوو لە ئەنجامدانی رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام رۆڵی لە سیاسەتی دەرەوە "سفر" بوو، رۆڵیشی لە داڕشتنی سیاسەتەكانی ناوچەیی وڵاتەكەی زۆر سنووردار بوو".

ئەلزەھار لە چاوپێكەوتنێكیدا لە مانگی رابردوو ئاشكرایكردبوو، قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێرانی، لە یەكەم چاوپێكەوتن لەگەڵیدا لە ساڵی 2006، 22 ملیۆن دۆلاری پێدابوو وەك پشتیوانی لە بزووتنەوەكەیان.

حزبوڵڵای عێراقی گرووپێكی سەربە ئێرانحزبوڵڵای عێراقی گرووپێكی سەربە ئێران
وێڕای داڕمانی رەوشی ئابووری ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو لە میانی ئەم ساڵانەی دواییدا، بە تایبەتی لە پارەوە، بەھۆی سزا توندەكانی ئەمەریكا بەسەریدا، بەڵام راپۆرتەكان ئاماژە دەكەن، تاران بەردەوامە لە پشتیوانی دارایی بۆ زۆر لە میلیشیاكانی ناوچەكە بە تایبەتی حزبوڵڵا و ھەندێك گرووپی دیكەی عێراقی.

سەرچاوە: "العربیة نیت"
k24 -
Top