مستەفا كازمی بڕیاری دوورخستنەوەی چەند بەرپرسێكی ئاسایشی دەدات

مستەفا كازمی بڕیاری دوورخستنەوەی چەند بەرپرسێكی ئاسایشی دەدات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە دەزگای ئاسایشی وڵاتەكە و دوورخستنەوەی چەند بەرپرسێك دا، ئەمەش دوای دوو تەقینەوەی خوێناوییەكەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆی بەغدا هات.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری داوە گۆڕانكاری ڕیشەیی لە دەزگاكانی ئاسایشی وڵاتەكەی بكات و ژمارەیەك بەرپرس دوور بخاتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو خۆکوژ یەک لە دوای یەک لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوچەی بابولشەرقی لە بەغدا خۆیان تەقاندەوە، ئەمەش دوای ماوەیەكی درێژ لە ئارامی شارەكە لە ڕووی هێرشی تیرۆریستیی هاوشێوەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، تەقینەوەکان بوونەتە هۆی كوژرانی 28 هاووڵاتی و برینداربوونی 73ی دیکە.











باسنيوز


Top