46 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقدا ئاشكرا كران
به پێی لێدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 46 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقدا، كه له ماوه‌ی 14 ساڵدا ئه‌نجامی داون، ئاشكرا كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/1/2021، حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، له په‌رله‌مانی عیراق، ڕای گه‌یاندووه كه 46 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی وه‌زاره‌تی كاره‌بایان ڕه‌وانه‌ی دادگه كردووه.
به پێی گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه، ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقدا ئه‌نجام دراون و ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ڕاسپێدراون بۆ ڕه‌وانه‌كردنی بۆ دادگه‌ی تایبه‌تمه‌ند.
له مانگی ته‌مووزی ڕابردووی ساڵی 2020، په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق پێك بهێنێ، كه له ساڵانی 2005 تا 2019 ئه‌نجامی داون.
دوای پێنج مانگ له پێكهێنانی لیژنه‌كه، په‌رله‌مان قه‌باره‌ی هه‌موو گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنه‌كانی بڵاو كرده‌وه، كه له ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 81 ملیار دۆلار.
عێراق پێویستی به بڕی 20 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه، له كاتێكدا ئێسته 19 هه‌زار مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
باسنيوز