لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بژاردەی رزگاربونی عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەخاتەڕو

 لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بژاردەی رزگاربونی عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەخاتەڕو
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حكومه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند، به‌نزیكبونه‌وه‌ له‌ جۆ بایدن ده‌توانێت له‌ژێر سزاكانی ئه‌و وڵاته‌ بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی و هێما نیشتمانی عێراق بێته‌ ده‌ره‌وه‌

موختار موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه‌ كه‌ حكومه‌ت هیچ رێكارێكی توندی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ دوباره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌رنه‌كردوه‌.

حكومه‌ت ده‌توانێت به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك یان نزیكبونه‌وه‌ له‌ لایه‌نی ئه‌مریكی و جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌ لەژێر سزاکان خۆی رزگاربکات


ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك یان نزیكبونه‌وه‌ له‌ لایه‌نی ئه‌مریكی و جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌ لەژێر سزاکان خۆی رزگاربکات‌ و كۆتایی به‌سزاكانی سه‌ر كه‌سایه‌تی و هێما نیشتمانییه‌كانی عێراق بهێنێت.

كومه‌ت به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وه‌ڵامی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی واشنتن له‌عێراق بداته‌وه


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق باسی لەوەشکرد، حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وه‌ڵامی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی واشنتن له ‌عێراق بداته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ره‌نگه‌ بۆشاییه‌ك له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مان فشاری له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق رابگرێت.






خەندان-
Top