كازمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند
ئه‌م گوتانه‌ی كازمی له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتوون و گوتی: "رۆژی 6ی حوزه‌یرانی داهاتوومان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری كردبوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی پابه‌ندبوونمان به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌ماوه‌ی ساڵێكی بهرپرسیارێتیماندا دامانبوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو و له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین مشتومڕه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كان و چالاكییه یاساییه میللییه‌كان، جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵبژاردن ناكات، به‌ڵكو مه‌رجی ئێمه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه و پاك و دادپه‌روه‌رانه‌یه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داوه".
كازمی جه‌ختیشیكرده‌وه، "حكومه‌ت ده‌توانێت ئاسایش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له 6ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی پلانی سه‌ربازی و ئه‌منی، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ دابینكردنی بودجه‌ی ته‌واو بۆ كۆمسیۆن، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ هه‌ڵگرتنی كۆسپه‌كان داوه و له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا دهنگدمان به تۆماری بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت دا و ئێمه پشتگیری ته‌واوكردنی ئه‌و تۆماره ده‌كه‌ین و باشترین رێگه‌یه بۆ رێگریكردن له ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: "كۆمسیۆن له پێشنیازهكهیدا بۆ دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پرسه‌كه ره‌هه‌ندی ته‌كنیكیی گرنگی هه‌یه و ئه‌و ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به پاك و بێگه‌ردی به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ هه‌موو كه‌سێك بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا بڕه‌خسێنرێت".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌نگ به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو درا.
k24 -