ئەمریکا رونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی بۆردومان لە عێراق بڵاوکردەوە
ماڵپه‌ڕی "الحره" له‌زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منیه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند بۆردومانێكدا هێزه‌كانی سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵای كردوه‌ته ئامانج، له‌و بۆردومانانه‌ش نزیكه‌ی حه‌وت كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربو.
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه باس له بۆردومانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن دورن له‌راستیه‌وه
له‌به‌رامبه‌ریشدا بێل ئۆربان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه، هیچ بۆردومتانێكیان له عێراق ئه‌نجامدابێت و "سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی كه باس له بۆردومانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن دورن له‌راستیه‌وه".
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی جه‌رفلسه‌خه‌ر له پارێزگای بابل و به‌دوری 64 كیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا رویداوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی جه‌رفلسه‌خه‌ر له پارێزگای بابل و به‌دوری 64 كیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا رویداوه و به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه.
خەندان