كازمى و ئاكار پرسه ئه‌منیه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه دراوه، "مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه، كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له به‌غدان"، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه گرنگ و هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان توركیا و عێراق له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه گشتییه‌كاندا تاوتوێ كران و جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرایه‌وه".
كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، كه پێشتر له‌كاتی دوایین سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوونی توركیا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له ساڵی 2018 له كۆنگره‌ی كوه‌یت بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌بواری وه‌به‌رهێناندا به عێراقی داون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "عێراق هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یان چالاكییه‌كی تیرۆریستی ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له خاكی عێراقه‌وه توركیای دراوسێ بكاته ئامانج"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عێراق له رێگه‌ی جێگیركردنی هێزی سه‌ربازیی له هه‌ر خاڵێكی ناو خاكی عێراق ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه بكات".
له به‌رامبه‌ردا خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی و سوپای توركیای بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی راوێژكارانه له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌شقدان و مانۆری سه‌ربازیی هاوبه‌ش نیشان دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات (ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان) كرده‌وه.
k24 -