بنەماڵەیەكی چەتە دوای شكاندنی بانكێكی بەغدا دەستگیر كران

بنەماڵەیەكی چەتە دوای شكاندنی بانكێكی بەغدا دەستگیر كران
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەیەك چەتە كە ئەندامانی ژن و پیاوی یەك بنەماڵە بوون، دوای ئەوەی بانكێكی بەغدایان شكاند و بڕی یەك ملیار و 350 ملیۆن دیناریان لێ دزی، دەستگیر كران.

بە پێی زانیارییەكی بەپەلە لە سەرچاوەیەكی بەغداوە، چەتەكان چەند ژن و پیاوێكی ئەندامی یەك بنەماڵە بوون، دوای ئەوەی دوێنێ بانكەكی بەغدایان شكاند و بڕە پارەیەكی زۆریان لێ دزی، بەر لە تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر، تەواوی باندەكە لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا دەستگیر كران.














باسنيوز


Top