لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: پەرلەمانتار هەیە بەشداریی یەک کۆبوونەوەشی نەکردووە
ئەندامێکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتار هەیە بەشداریی یەک کۆبوونەوەی پەرلەمانی نەکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەهار مەحمود، ئەندامی لێژنەکە رایگەیاندووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، هەر ئەندامێک لە سێ کۆبوونەوەی لەسەر یەک یان پێنج کۆبوونەوەی پچڕ پچڕ ئامادە نەبوو، دەبێ لەسەر کورسیی پەرلەمان دوور بخرێتەوە و لە پەرلەمان دەربکرێ.
بەهار مەحمود هەروەها رایگەیاندووە، لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا، پەرلەمانتار هەیە بەشداریی یەک کۆبوونەوەشی نەکردووە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش هیچ هەڵوێستێکی نەبووە و هیچ رێکارێکی بەرامبەر نەگرتوونەتە بەر.
ئەو ئەندامەی لێژنەی یاسایی داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە جێبەجێ بکات، چونکە ئەوان سەلماندوویانە شایانی بوون بە پەرلەمانتار نین.
باسينيوز