لە تەلەعفەر بۆمبێکی داعش ئەفسەرێک و پێنج سەربازیی عێراق دەکوژێت

لە تەلەعفەر بۆمبێکی داعش ئەفسەرێک و پێنج سەربازیی عێراق دەکوژێت
لە گوندێکی نزیک تەلەعفەر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازیی سوپای عێراق ئەفسەرێکی باڵا و پێنج سەرباز کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

لە گوندی شەرائعی رۆژئاوای تەلەعفەر و لە شوێنی رووداوەکە لەبارەی ئەو بۆمبەی بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە گوتی: لە تەقینەوەکەدا بەرپرسی فەوجی دووی سوپای عێراق و پێنج ئەفسەری دیکە گیانیان لەدەستداوە. دوو کەسیان خەڵکی موسڵن و ئەوانی دیکەش هێشتا دیارنییە خەڵکی کام شارەی عێراقن.

پێشتر چەکدارانی داعش لەو سنوورە بۆمبیان داناوە، ئەو سەربازانەی سوپای عێراقیش لەگەڵ تیمێکی هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین سەردانی گوندەکەیان کردووە و ویستوویانە کە ناوچەکە لە مین و تەقەمەنی دیکە پاک بکەنەوە. بەڵام کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان بە ناوچەکەدا گەڕاون بۆمبێکی چەکدارانی داعشیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.

گوندی شەرائع بە دووری چەند کیلۆمەترێک دەکەوێتە رۆژئاوای تەلەعفەر، 30 خێزان لەو گوندەدا دەژین و هێشتا مەترسی چەکدارانی داعش و شوێنەوارەکانیان زۆرە، دەشڵێت "ترسێکی زۆر کەوتووەتە نێو گوندەکە و ئێستاش بۆمبی چێندراوی چەکدارانی داعش لەنێو گوندەکە ماون."
rudaw -
Top