له‌ به‌غدا ژنێك به‌ هاوكاریی كه‌سێكی تر هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت

له‌ به‌غدا ژنێك به‌ هاوكاریی كه‌سێكی تر هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی تاوانی به‌غدا، ڕای گه‌یاند، كه‌ تاوانێكی نادیاریان ئاشكرا كردووه‌ و پیاوێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ هاوكاری كه‌سێكی تر كوژرا و ئه‌نجامده‌رانیش ده‌ستگیر كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/1/2021، مێدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندرا،‌ پیاوێك له‌ نێو نوێنی ماڵه‌كه‌یدا كوژراوه‌، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و دوای كۆكردنه‌وه‌ی ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌ و زانیارییه‌كان، گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابێ، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ‌ئه‌و كاره‌ی به‌ هاوكاریی كه‌سێكی نزیكی قوربانییه‌كه‌ كردووه‌.

دواتر به‌ بڕیاری دادوه‌ر، هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام داوه‌، به‌ مادده‌ی 406ـی یاسای سزاكانی عێراق ده‌ستگیر كرا.














باسنيوز


Top