ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بۆ 2500 سەرباز دابەزێندرا

ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بۆ 2500 سەرباز دابەزێندرا


ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان، بۆ دوو هەزار و 500 سەرباز دابەزێندرا.

کریستۆڤەر میلەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت، رایگەیاندووە، دابەزاندنی ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و ئەفغانستان بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بووە، کە رۆژی 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت.

کریستۆڤەر میلەر هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا تەنیا دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە هەریەکە لە عێراق و ئەفغانستان دان و لەم کاتەدا ئەمریکا لە هەموو کاتێک نزیکترە لە کۆتاییهێنان بە شەڕی 20 ساڵە لەو دوو وڵاتە.

هێزە ئەمریکییەکان لە ساڵی 2001 بۆ رووخاندنی رژێمی تاڵیبان روویان لە ئەفغانستان کرد و لە ساڵی 2003ش بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس، روویان لە عێراق کرد.







باسنيوز
Top