حكوومەتی عێراق گەشتی ٢٠ وڵاتی لە هاووڵاتییانی قەدەغە كرد
لەمبارەیەوە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە بە پێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانیان راسپاردووە كە گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ٢٠ وڵاتی جیهان رابگرن.
ئەم وڵاتانەی گەشتی هاووڵاتییانی عێراقیان بۆ قەدەغە كراوە بریتیین لە بەریتانیا، نەمسا، بەلژیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلاند، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیند، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقیا و زامبیا.
هەروەها هاتنی گەشتیارانیش لەم وڵاتانەوە لەژێر چاودێریدا دەبێت و هەر كەسێك لەو وڵاتانەوە بێت، بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتین دەكرێت.
باسنيوز