دوو سەرکردەی رەوتی سەدر کوژران

دوو سەرکردەی رەوتی سەدر کوژران


دوو سەرکردەی رەوتی سەدر بە گوللەی چەکدارانی نەناسراو، کوژران.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو دوو سەرکردەیەی رەوتی سەدر، لە سەر رێگای مەجەڕ لە شاری میسانی باشووری عێراق، کوژراون.

سۆمەرییە نیوز درەنگانی شەوی دووشەممە 11-1-2021 هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، کە سەرچاوە ئەمنییەکە ناوی ئەو دوو سەرکردەیەی رەوتی سەدری ئاشکرا نەکردووە، تەنیا گوتویەتی ئەو دوو سەرکردەیەی رەوتی سەدر بە دەستڕێژی گوللە کوژراون.

رەوتی سەدر رەوتێکی ئاینیی شیعیی سیاسیی عێراقییە، موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات و لە پەرلەمانی عێراقیش سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی سائیرون دەکات.







باسنيوز


Top