له‌ عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

له‌ عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
ئیبراهیم سمێدعی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی ناسراوی عێراقی تووشبوونی خۆی به‌ نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونه‌ به‌ زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سمێدعی نووسیویه‌تی: "له‌ ئه‌نجامی پشكنینی وردی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ تووشی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كێشه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ پشكنینه‌كانی "prc"ـدا ده‌رناكه‌وێت، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامێره‌كانی پشكنینی ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێ بكاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها گوتی: "به‌گوێره‌ی پزیشكان، دژه‌ ته‌نه‌كان و تووشبوونی پێشوو، من له‌ قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ی كۆتاییدام و له‌ قۆناغی گه‌شه‌ی ته‌واوی به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه‌دام، به‌ڵام به‌ ئه‌ركی خۆم ده‌زانم، وه‌ك هاووڵاتییه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ رابگه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ سامپڵێك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی تویژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی من بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و ڤایرۆسه‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و جۆره‌ نوییه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئامێره‌كانی پشكنینی عێراقیدا ده‌رناكه‌وێت، به‌هۆی نه‌بوونی جینی (S) له‌ ئامێره‌كاندا، كه‌ ئه‌ركی ئه‌و جینه‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌یه‌".
k24 -
Top