پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
ئەمڕۆ دوشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش بریتی دەبێت لەخوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کەبڕەکەی بە 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوە.

خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکات

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش پەرلەمانتاران بانگهێشتی کۆبونەوەکە کراون.

لای خۆیەوە شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێم 12،67% لەبەشە بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 کە دەکاتە 13 ترلیۆن دینار، دوای لێبڕینی بودجەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یەش په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.

په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ پێویستی به‌ سازانی سیاسیە

ئاماژەی بەوەشکرد، په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ دواكه‌وتن پێویستی به‌ سازانی سیاسیە له‌ نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و كوتله‌كانی نێو په‌رله‌ماندا.

پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوە (نزیکەی 103.4 ملیار دۆلار)، لەو رێژەیەش 70 تریلیۆن دینار (48.2 ملیار دۆلار) کورتهێنانی هەیە کەدەکاتە 46.6% کۆی بودجە.







خەندان
Top