پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکات
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش پەرلەمانتاران بانگهێشتی کۆبونەوەکە کراون.
لای خۆیەوە شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێم 12،67% لەبەشە بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 کە دەکاتە 13 ترلیۆن دینار، دوای لێبڕینی بودجەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارهیەش په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.
په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه پێویستی به سازانی سیاسیە
ئاماژەی بەوەشکرد، په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 به شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ دواكه‌وتن پێویستی به سازانی سیاسیە له نێو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق و كوتله‌كانی نێو په‌رله‌ماندا.
پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوە (نزیکەی 103.4 ملیار دۆلار)، لەو رێژەیەش 70 تریلیۆن دینار (48.2 ملیار دۆلار) کورتهێنانی هەیە کەدەکاتە 46.6% کۆی بودجە.
خەندان