حكومه‌تی عێراق هۆشداری ده‌دات

حكومه‌تی عێراق هۆشداری ده‌دات
حكومه‌تی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه‌، پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 له‌سه‌ر بنه‌مای پاكێجی چاكسازی داڕێژراوه‌‌.

حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ تاوتوێ ده‌كات و دواتر حكومه‌ت تێبینییه‌كان وه‌رده‌گرێت.

گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، كه‌ كاركردن به‌ هه‌مان ته‌كنیك و میكانیزمی حكومه‌ته‌كانی پێشوو، كێشه‌كان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ رووی ئابووریه‌وه‌.

هه‌ر له‌ میانه‌ی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا حه‌سه‌ن نازم گوتی: "حكومه‌ت كاری خۆی كردووه‌ و ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ داوه‌، بودجه‌ی ساڵی 2021 له‌سه‌ر بنه‌مای پاكێجی چاكسازی دانراوه‌. ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌، تێڕوانینێكه‌ بۆ چاكسازی، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووینه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی تێبینییه‌كان ده‌كه‌ین. دروشمی حكومه‌تی ئێستاش بریتیه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، كاركردن به‌ هه‌مان رێگه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو، كێشه‌كان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ رووی ئابووریه‌وه‌".
k24 -
Top