په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی 2021 ئه‌نجام ده‌دا
كاتژمێر 05:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/1/2021، په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ده‌ست پێ ده‌كا، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 113 ملیار دۆلار.
په‌رله‌مانی عێراق، وه‌رزی یاسادانانی مانگێك له پێنوا ده‌نگدان به یاسای بودجه‌ی 2021 درێژ كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌موو مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی بودجه شایانی گۆڕینن، به‌و پێیه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومی و چاكسازییه‌كاندان.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كه گرێ بدرێ، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌كه ده‌كرێ و دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش دوای ڕاده‌ستكردنی پڕۆژه‌كه به لیژنه‌ی دارایی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو به‌ند و مادده و بڕگه‌كانی.
ئاشكراشی كرد، پڕۆژه بودجه‌ی 2021 له دوای ساڵی 2004ـه‌وه گه‌وره‌ترین پڕۆژه بودجه‌یه و تا ئێسته هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ری هه‌یه.
باس‌نیوز