عێراق... بازرگانیکردن بە ئه‌ندامه‌كانی جەستەی مرۆڤه‌وه‌ لە زیادبووندایە

عێراق... بازرگانیکردن بە ئه‌ندامه‌كانی جەستەی مرۆڤه‌وه‌ لە زیادبووندایە
تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە چەند شارێکی عێراق سه‌رقاڵی بازرگانیكردنن به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌ و ڕێکخراوێکی دژ بە و تاوانەش ئاشکرای دەکات بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە شێوەی مافیاگەری به‌ڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە 9ی1ی 2021 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژە بە دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کراوە.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاشكرا كراوه‌، ئەوانەی دەستگیرکراون مافیابوونە و لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیكه‌ تاوانی گەورەیان کردووە.

هه‌ر به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، ئەو کەسانەی ده‌ستگیر كراون، دانیان بەوەداناوە 17 کرداری بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤیان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ لە پارێزگای واست و بەغدا و چەند شارێکی تر ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجام داوه‌

لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2012 پەرلەمانی عێراق یاسای بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تاوانی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤی دەرکردووە، بەڵام تاوانەکە لە زیادبوونە.

ڕۆژنامەوانی عێراقی ئەحمەد حوسێن، دەڵێت:" زۆرینەی ئەوانەی دەکەونە داوی بازرگانانی جەستەی مرۆڤ، ئافرەت و منداڵ و بێکارەکانن، لە نێو حکوومەتی عێراقیش خەڵکێک هەیە لە پشت ئەو مافیاگەرییەوه‌یه‌".

ڕوانگەی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌، ئاشکرای کردووە، تاوانەکە لە زیادبوونە و ساڵانە لە عێراق بە دەیان تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ئاشکرا دەبن.

ڕوانگەکە ئەوەی خستووه‌تە ڕوو، ئەو مافیایانە منداڵان و ناوجەوانان و ژنان بۆ چەندان تاوانی جۆراوجۆر و نامرۆڤانە بەکار دەهێنن.













باسنيوز



Top