پەرلەمانتارێک: لە ماوەی مانگێکدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە 2021ی عیراق دەدرێت

پەرلەمانتارێک: لە ماوەی مانگێکدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە 2021ی عیراق دەدرێت


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی زانیاری له‌سه‌ر پرۆژەیاسای‌ بودجه‌ی 2021ی عێراق ئاشكرای کرد و ڕای گەیاند‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی مانگێكدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

رێبوار هادی، ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شەممە9ی1ی2021 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژەیاسای‌ بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌كرێت و دواتر راپۆرتێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داراییه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ئامادە دەکرێت و له‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت، نییه‌تی لایه‌نه‌كان و ئاراسته‌ی كاركردنیان بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بڕگه ‌و خاڵه‌كانی پرۆژهیاسای‌ بودجه‌ی 2021 چۆن ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی لایە‌نه‌ سیاسییه‌كان خۆییان رێك ده‌كه‌ون، یان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وه‌ به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كه‌یه،‌ چونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ده‌بێت رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت و ئێستاش به‌رده‌وام گفتووگۆی هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌".

گوتیشی: "پێشبینی ناكرێت ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ زیاتر له‌ مانگێك بخایه‌نێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ده‌بێته‌ یاسا".







باسنيوز
Top