پەرلەمانتارێكی پارتی: یەدەگی ڕاستەقینەی عێراق زۆر لەوە كەمترە كە ڕاگەیاندراوە
د. مهیاده نهجاڕ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،تا ئێستا نازاندرێت یهدهگی راستەقینەی بانكی ناوەندیی عێراقی چەندە، لە 2014دا یەدەگی عێراق بە 85 ملیار دۆلار قەبڵێندراوە، ئێستا دەگوترێت كە بۆ 54 ملیار دۆلار دابەزیوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”ئەو ژمارەیەی راگەیاندراوە، ژمارەی راستەقینە نییە و بڕەكە زۆر لەمە كەمترە و دەشاردرێتەوە، هەر بەم هۆكارەش لە ئایندەیەكی نزیكدا عێراق ئیفلاسی خۆی رادەگەیەنێت و ئابوورییەكەی هێندەی دیكە وێران دەبێت“.
ئەو ئەندامە كوردەی پەرلەمانی عێراق پێیوایە كە هۆكاری ئەم دۆخەی ئابووریی عێراق دابەزینی نرخی نەوت نییە، بەڵكوو ”شكستهێنانی ئیدارەدانی مەلەفە ئابوورییەكان و گەندەڵی و نەبوونی پلانە كە وڵاتەكەی تووشی داڕووخانی ئابووری كردووە“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەو بڕە پارەیەی عێراق وەك یەدەگ ماویەتی، زۆر كەمە، جگە لەوەی بەرنامەی هەیە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكیش بۆ ئەمساڵ وەربگرێت و بەشێكی زیاتریش لە پارە یەدەگەكەی ڕابكێشێت، واتە هەموو ئەو مووچانەی لە عێراقدا دەدرێت، بە پارەی قەرز دەدرێت، لە كاتێكدا ”كەس نازانێت پارەی فرۆشی نەوت و فڕۆكەخانەكان و خاڵە سنوورییەكان بۆ كوێ چوون؟ تەنانەت نازاندرێت پارەی فرۆشتنی نەوتی ئەم چەند مانگەی عێراقیش چی بەسەر هاتووە؟“.
باسنیوز