هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بودجە دەکات
هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەخاتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکات.
توعمە لهێبی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پەرلەمان بۆ پەسەندکردن پرۆژەیاسای بودجە، کارەکانی ئەم خولەی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردووەتەوە.
توعمە لهێبی هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 9-1-2021دا، پرۆژەیاسای بودجە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە ”سەرەڕای کەموکوڕییەکان“، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساکە پەسەند دەکات، چونکە عێراق تووشی دۆخێکی ئابووریی سەخت بووە، بەتایبەت دوای دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی.
باسنيوز