له‌ عێراق 3 هه‌زار و 700 كارگه‌ و شوێنی پیشه‌سازی له‌ كار كه‌وتوون

له‌ عێراق 3 هه‌زار و 700 كارگه‌ و شوێنی پیشه‌سازی له‌ كار كه‌وتوون
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا، كه‌ له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ تا ئێستا 3 هه‌زار و 700 كارگه‌ و شوێنی پیشه‌سازی له‌ عێراق له‌ كار وه‌ستاون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/1/2021، سه‌لام شه‌ممه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سائیروون، به‌ (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ـی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ زۆربه‌ی كارگه‌ و شوێنه‌ پیشه‌سازییه‌كانی عێراق به‌ خواستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌ پێناو داڕووخانی ئابووریی عێراق له‌ كار خراون، له‌ كاتێكدا به‌ سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی هه‌لی كار و باشكردنی ژیانی هاووڵاتیان داده‌نرێن.

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار و 700 شوێنی پیشه‌سازی و كارگه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان په‌كیان كه‌وتووه‌.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆر كارگه‌ی دیكه‌ش به‌ هۆی ناپابه‌ندیی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كان، كار ناكه‌ن و وه‌ستاون.













باسنيوز


Top