وەزیری بەرگری هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق دەدات

وەزیری بەرگری هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق دەدات


وەزیری بەرگریی عێراق هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەکەی، دەدات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021 جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، پێویستە سەرکردە سیاسییەکان بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش هەموو شتێک.

جومعە عیناد هەروەها رایگەیاندووە، هێشتا عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر پێویستیی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.

وەزیری بەرگریی عێراق هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەکەی داوە و رایگەیاندووە، ”هۆشداریی دەدەم لە بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و نوێنەرایەتیی و باڵوێزخانەکان تێیدا، چونکە وڵات بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی دەبات، کە تەنیا هاووڵاتییان لێی زەرەرمەند دەبن.




باسنيوز
Top