هاووڵاتیانی به‌سره: ده‌مانه‌وێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بین
بەدرێژای رێگەی چوونە ناو بەسره، چەندین گێڵگە نەوت لەسەر رێگاکەن، هەر کەسێك سەردانی ئه‌و ناوچه‌یه بکات، ئەم كێڵەگە نەوتیانە ببینێت، راستەوخۆ پرسیاری ئەوەی لادرووست دەبێت، ئایا بەسره لە چ ئاستێکی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانیدایه، له كاتێكدا یەکەم گەڕەکی ببینی، وەڵامی ئەو پرسیارەت دەست دەکەوێت، کە ئەم پارێزگایە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری نییە.
جگە لە خزمەتگوزاری، خەڵکەکەی بەردەوام گلەیی لە نەبوونی هەلی کار دەکەن، خەڵکه‌كه‌ی به‌گشتی، داهاتی رۆژانەیان هەر بەشی ئەوەیه پێی بژێن، بۆیە ئێستا خەڵکی دەیانەوێت ببن بە هەرێمێکی سەربەخۆ.
ئه‌حمه‌د مه‌یاحی، كرێكار، گوتی: "ھیوادارین ببین بە ھەرێمێكی سەربەخۆ، بۆ ئه‌وەی بتوانین بژین، وەك ھەرێمی كوردستان، كە زۆر بە ئاسوودەیی دەژین و خاوەن حكومەت و پەرلەمانی خۆیانن، بەڵام ئێمە چارەنووسمان دیار نییە، نە دامەزراندن ھەیە، نە كارمان دەست دەكەوێت، دۆلار بەرزبووەتەوە و نازانین چی بكەین، بەو ماتۆرسیكلە كاردەكەم، بەڵام دۆخی بازاڕ و ئابووری لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلار تێكچووە، بە راستی چارەنووسمان نادیارە".
لەبێ کارەبایی دانیشتوون، ژمارەیەك چالاکوان، ماوەی چەند ساڵێکە کار بۆ ئەوە دەکەن، پارێزگا دەوڵەمەندەکەیان بکەن بەهەرێمێکی سەربەخۆ، راپرسییان بۆ ئه‌و پرسه ئەنجامداوە، ئەنجامەکەش بەدڵی ئەوان بووە، بەڵام رێگرییەکان زۆرن.
شێخ عه‌لی عامری، كه‌سایه‌تی، له پارێزگای به‌سره، گوتی: "لەسیستهمی ناوەند بێ ھیوابووین، بەڵام ئەگەر بكرێتە سیسته‌می ھەرێمی، دۆخەكە باشتر دەبێت و كارەكان باشتر بەڕێوەدەچن، ئەوكات ھەموو تواناكان لە بەرژوەندی پارێزگاكە دەبێت، جوڵەیەكی باشی ئابووریش پەیدا دەبێت، بۆیە ئێمە بەتەواوی لەگەڵ سیسته‌می بەھەرێمبوونین".
پرسی بەهەرێمکردنی بەسره، باسێکی گەرمی خەڵکەیه، بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەت بەڵێنەکانی جێبەجێنەکرد، کە بەخۆپێشاندەرانی دابوو، ئێستا لەشەقام و شوێنە گشتییەکان، بانگەشەی بەهەرێمکردنی بەسره دەکرێت.
به‌سره سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه، رۆژانه له‌م شاره (3) ملیۆن و (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت، به‌ڵام له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنن
k24 -