مافی مرۆڤ: یه‌ك ملیۆن زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی داعش قه‌ره‌بویان وه‌رنه‌گرتوه‌

 مافی مرۆڤ: یه‌ك ملیۆن زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی داعش قه‌ره‌بویان وه‌رنه‌گرتوه‌
خه‌ندان-

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق رایگه‌یاند، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) كه‌س كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی تیرۆر بون قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش 60.000 (شه‌ست هه‌زار) ئاواره‌ له‌كه‌مپه‌كاندا ماون.

فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی عێراق، زیاتر له‌ ، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) كه‌س زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتوه‌ و قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا سیستمی خزمه‌تگوزاری و ژێرخان له‌ پارێزگا ئازادكراوه‌كاندا كۆنه‌ و زۆر ناوچه‌ وێران كراون

وتیشی، "تا ئێستا سیستمی خزمه‌تگوزاری و ژێرخان له‌ پارێزگا ئازادكراوه‌كاندا كۆنه‌ و زۆر ناوچه‌ وێران كراون، هه‌روه‌ها 000 (شه‌ست هه‌زار) ئاواره‌ش له‌كه‌مپه‌كاندا ماون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌كانی خانوبه‌ره‌، هه‌ژاری، نه‌بونی كار، كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، ژینگه‌یی و په‌روه‌رده‌یی، هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤن له‌ عێراق.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوای له‌حكومه‌ت كرد، پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر به‌واقیعی مافی مرۆڤ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.





باسنیوز
Top