ته‌نیا بۆ پشووی سه‌ری ساڵ زیاتر له 84 هه‌زار گه‌شتیاری عێراقی هاتوونه‌ته پارێزگای هه‌ولێر
قه‌حتان عه‌بد، گه‌شتیارێكی شاری ئه‌نباره و له رێگه‌ی سه‌رسامی خۆی بە ئاوەدانی و ئارامی خاوێنی شاری هەولێر نیشاندا و گوتی: "هەرێمی کوردستان و هەولێر زۆر پێشکەوتوون، بۆیە هاتویون بۆ ئێرە" هه‌وره‌ها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد، كە توانیویەتی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتییان بەو شێوەیە بپارێزێت.
هاتنی گەشتیاران جموجۆڵی خستووەتە بازاڕەوە، بە جۆرێك ئۆتێل و خواردنگەکانیش جمەیان دێت لە گەشتیار، خاوەن چێشتخانە و شوێنەکانی دیکەش ده‌ڵێن: هاتنی ئەو رێژە زۆرەی گەشتیار بازارەکەی بوژاندووەتەوە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێر، ته‌نیا له كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی 2020 زیاتر له 84 هه‌زار گه‌شتیار له پارێزگاكانی باشووری و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌وباره‌یه‌وه نه‌ریمان فازڵ، گوته‌بێژی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێر گوتی: زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه له‌رێگه‌ی گرووپه گه‌شتیارییه‌كان یان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان هاتوون.
هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێكکارەکانی خۆپارێزی تا 15ی مانگ هەموو جۆرە ئاهەنگ و لایڤ میوزیکێكی قەدەغە کردووە و لە دوای ئەو بڕیارانەش 15 شوێن کە پابەندی رێکكارەکان نەبوون، بە پێبژاردن و داخستن سزا دراون.
k24 -