كازمی داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌كات
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا له چوارچێوەی كاره‌كانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا باسی له دۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق و پێشهاته‌كان كرد و رایگه‌یاند، له ساڵی 2020 به ته‌واوی كۆتاییان به داعش هێنا.
كازمی داواشی له ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت یه‌كگرتوو بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك ئاماژه‌دان به هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، دڵسۆزییان ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌ت بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان ده‌روازه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیرییه.
كازمی باسی له‌و ئاستهنگانەش كرد، كه رووبه‌ڕووی كاری حكومه‌ت بوونەته‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستاش چه‌كی بێمۆڵه‌ت بوونی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان یه‌كگرتوو بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا كازمی، باسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرد، كه بڕیاره مانگی 6ی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و رایگه‌یاند، ده‌بێت كه‌شێكی سه‌قامگیر بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه بڕه‌خسێنرێت.
k24 -