حەکیم: نابێ مستەفا کازمی هەتک بکرێ

حەکیم: نابێ مستەفا کازمی هەتک بکرێ
سەرۆکی رەوتی حیکمە هەتککردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30-12-2020، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی لە پارێزگای دیوانییە، رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەمزێکی دەوڵەتی عێراقییە.

عەمار حەکیم هەتککردن و بە خائین دانانی مستەفا کازمی رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، رەخنەگرتن و لیپرسینەوە لە کازمی ئاساییە، بەڵام نابێ هەتک بکرێ و بە خائین وەسف بکرێت و لەبەرچاوی خەڵکی دیکە سووک بکرێت.

پێشتر بەهۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکیان، سەرکردەیەکی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی رایگەیاندبوو، ئەگەر مستەفا کازمی ئەو سەرکردە دەستگیرکراوەی حزبوڵڵا ئازاد نەکات، ئەوا گوێی دەبڕن.












باسنيوز


Top