دابهزاندنی بههای دینار و نادادی له دابهشكردنی بودجه ژیانی هاووڵاتییانی عێراقی سهخت كردووه
مهنار عوبهیدی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ ڕاوێژ و توێژینەوە ڕايگهیاند، "عێراق وڵاتێکە بوودجەکەی 112ملیار دۆلارە، بەڵام ڕێژەی هەژاری تیایدا 33%ـیه، ئەوەش ئاماژەیەکی خراپ و مەترسیدارە".
ئاشكراشی كرد، كه لە سێ هاووڵاتیی عێراق، یەکێکیان داهاتەکەی دۆلارێک و 25 سەنتە، لە کاتێکدا بە پێی خشتەی بانکی نێودەوڵەتی بۆ هەژاری دەبێت 37 دۆلار بێ.
مەنار عوبەیدی داوا دەکات بوودجەی عێراق بۆ هەمووان بێت و چاو به میکانیزمی دابەشکردنی خەرجکردنی بودجەی عێراقدا بخشێنرێتهوه، بۆ ئەوەی کار بکرێت بۆ زیادکردنی داهاتی هەموو چینەکان و تەنیا بۆ هەندێک نەبێ.
دووپاتیشی كردهوه، كه دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی، به ڕێژهی 20% نرخی کاڵا و خۆراکی گران کردووە، ئەوەش بارگرانیی زیاتر بۆ ههژاران دروست دهكات و ڕێژهی ههژاریش بهرز دهكاتهوه.
باسنيوز