به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ خراپترین شاری سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ستنیشان كرا

به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ خراپترین شاری سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌ستنیشان كرا
ده‌زگای مێسه‌ری جیهانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌ روانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، بۆ باشترین تا خراپترین شاره‌كانی جیهان بۆ تێداژیان كرد و ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ باشترین شاری و به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش به‌ خراپترین شار ده‌ستنیشان كرا.

ده‌زگای مێسه‌ری جیهانی، توێژینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر پێوانه‌ی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ دیاریكردنی ریزبه‌ندیی باشترین شاره‌كانی جیهان بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان كردووه‌ و به‌ پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا باشترین شاره‌ بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان، به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش خراپترین شاری جیهانه‌ بۆ به‌ڕێكردنی ژیان.

به‌ پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ كه‌ 230 شاری له‌ خۆ گرتووه‌‌، ڤییه‌نا له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م و زیورخی سویسرا له‌ خانه‌ی دووه‌م و ئۆكلاندی نیوزله‌ندا له‌ خانه‌ی سێیه‌من. له‌ ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش دوبه‌ی باشترین شاره‌ و له‌ خانه‌ی 75ـه‌می جیهان دێ.

هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی ریاز و جدده‌ی سعوودی له‌ خانه‌كانی 164 و 165ـدا دێن، دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاش له‌ خانه‌ی 224ـه‌. خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودانیش خانه‌ی 226ـی گرتووه‌ و سه‌نعای یه‌مه‌ن له‌ خانه‌ی 228ـه‌ و به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌ خانه‌ی كۆتایی و 230ـه‌ و خراپترین شاری جیهانه‌ بۆ ژیان.

له‌ كاتێكدا به‌غدا وه‌ك خراپترین شاری سه‌رڕووی زه‌وی بۆ ژیان ده‌ستنیشان كراوه‌، هه‌ندێك له‌ نوێنه‌رانی كوردی نه‌یار به‌كورد له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ هاوبیرانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ستبوون به‌ شارێك، كه‌ خراپترینی سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌ بۆ ژیان.













باسنيوز


Top