وه‌زیری به‌رگری توركیا و هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان ئه‌نجامدا
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو لا، هه‌ریه‌ك له ئاكار و عیناد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زیره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆیان له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسه هه‌رێمییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ردوو وڵات كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر پرسه ئه‌منییه‌كان و پارێزگاریكردن له سنووره‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌موو وڵاتانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گرێت، له‌وانه‌ش عێراق.
وه‌ك ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی پێدا، ئاكار خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و به‌رده‌وام له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له پرسه جیاوازه‌كاندا كرده‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
k24 -