پیلانێکی مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا ئاشکرا دەبێت
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، زانیاریی گەیشتووەتە هێزە ئەمنییەکان، کە گرووپێکی چەکدار مووشەکی جۆری (کراد)ی گواستووەتەوە ناوچەی مەعامل لە رۆژهەڵاتی بەغدا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە هەروەها رایگەیاندووە، بردنی مووشەکەکان بۆ ناوچەی مەعامل بە ئامانجی بۆردومانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا بووە لە شەوی سەری ساڵ.
هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، هێزێکی ئەمنی راسپێردراون بە دۆزینەوەی ئەو مووشەکانە لە ناوچەی مەعامل.
باسنيوز