دەنگۆی هەڵاتنی سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەبێتەوە

دەنگۆی هەڵاتنی سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەبێتەوە


دەنگۆی هەڵاتنی سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوای هەڕەشەکردن لە سەرۆک وەزیران، بڵاو دەبێتەوە.

ماڵپەڕی (ئەلحوڕە) لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دوای هەڕەشەی گوێبڕین لە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی تیرۆر بۆ ئەبو عەلی عەسکەری، سەرکردەی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی دەرچووە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەبو عەلی عەسکەری، کە بە فەرمانی بەرپرسانی ئێران کار دەکات، لە ترسی دەستگیرکردن، هەڵاتووە و ئێستا لە دەرەوەی عێراقە.

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئەلحوڕەی راگەیاندووە، جگە لە ئەبو عەلی عەسکەری، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان لە بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو سەرکردەی دیکەی ئەو میلیشیایانە و کەسێکی مەدەنیی نزیک لێیان، دەرچووە.

ئەبو عەلی عەسکەری، کە تا ئێستا وێنەیەکی بڵاوکراوەی نییە و بە نازناوی ئەبو موساش دەناسرێتەوە، ناوی حوسین موئنیسە، جگە لە هەڕەکردن لە مستەفا کازمی، تاوانبارە بە پلاندانان بۆ کوستنی هیشام هاشمی، نووسەر و شیکەرەوەی ئەمنی، کە 6-7-2020 لە بەغدا لەبەردەم ماڵەکەیدا تیرۆر کرا.






باسنيوز
Top