فراکسیۆنە شیعەکان بە مەرج دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 دەدەن
دكتۆر محه‌مه‌د شه‌هاب، شارەزای بواری دەستور پێیوایە، لە بڕی ئەم پێشنیازە دەیان پێشنیازی دیكە هه‌ن، کە بەرپرسانی عێراق و سەرکردایەتی عێراق بیری لێبکەنەوە، یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ش، کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
له‌كاتێكیشدا بەشێك لە شارەزایانی ئابووری له‌و باوه‌ڕه‌دان، کورتھێنانی بودجە نه‌ك هه‌ر بەم جۆرە ھەوڵانەی بانكی ناوەندی پڕنابێتەوە، به‌ڵكو وه‌ك دكتۆر گۆڤاند شێروانی، پسپۆڕی ئابووری ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌م هه‌نگاوه بارودۆخی دارایی خەڵك قورس‌تر و سه‌ختتریش ده‌کات، بەڵام دەبێت پەرلەمان بڕیار لەبارەی ئەم پڕۆژەیاسایە لە بەرژەوەندی خەڵك بدات.
پەرلەمانتارانی عێراق دەتوانن بە كۆی دەنگ بڕیاری بانکی ناوەندی ھەڵوەشێننەوە، چونکە دواجار پەرلەمانە بڕیاری کۆتایی لە بارەی پڕۆژەیاساکەوە دەدات، بەڵام شارەزایانی دارایی و ئابووری پێیان واییە، بەم بڕیارەش عێراق ناتوانێت خۆی لە داڕمانه ئابوورییەكەی رزگاربکات، چونکە حکومەتی عێراق لە بری ئەوەی لە سەرووی ھەرەمەكەوه دەست بەچاکسازی بکات، لە خوارەوەی ھەرەمەکەوه دەستی پێ کردووە، کە ھاووڵاتییە نەك رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئه‌مه‌ش ئایندەی عێراقی بەرەو داھاتوویەكی نادیاری بردووە.
k24 -