مستەفا كازمی بە پەلە شاندێك دەنێرێتە تاران

مستەفا كازمی بە پەلە شاندێك دەنێرێتە تاران
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق بە پەلە شاندێك دەنێرێتە تاران، بۆ ئەوەی پەیامێك بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە بگەیەنن.

بە پێی هەواڵەكان، شاندەكەی عێراق پەیامێكی كازمی دەگەیەننە ئێران و ئەبو جیهاد هاشمی سەرۆكایەتی دەكات، كە كەسایەتییەكی دەستڕۆیشتووی عێراقە و نزیكە لە تاران، هەروەها بەوە ناسراوە كە لە پشت دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوەیە.

بڕیارە ئەمشەو هاشمی بگاتە تاران و دیار نییە لەگەڵ كێ كۆدەبێتەوە، بەڵام ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی گوشارەكانی ئێران بۆ سەر حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و هەڕەشە و سوكایەتییەكانی میلیشیای عەسایبی ئەهلی حەقی نزیك لە ئێران بەرانبەر مستەفا كازمی و حكوومەتەكەی.













باسنيوز

Top