بەرگریی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی فرۆشتنی پۆستەکانی وەزارەت دەردەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-12-2020، لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی بەرگریی عێراق رەتی کردووەتەوە پۆستەکانی وەزارەتەکەی بە پارە مامەڵەیان پێوە بکرێت.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، پۆستەکان بەپێی رێنوێنی و رێکارە یاساییەکان بە ئەفسەر و فەرماندەکان دەدرێن نەوەک بە پارە بفرۆشرێن و بکڕدرێن.
وەزارەتی بەرگری هەڕەشەی لەو دەزگا میدیاییانە کردووە، کە ”هەواڵی ناڕاست“ لەبارەی وەزارەتەکە بڵاو دەکەنەوە و رایگەیاندووە، ”لە دادگا رووبەڕوویان دەبینەوە“.
باسنيوز