یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی مووشه‌كی گرته‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ستگیر كرا

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی مووشه‌كی گرته‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ستگیر كرا
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئاشكرای كرد یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ رۆژانی ڕابردوودا له‌ مووشه‌كگرتنه‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌شدار بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/12/2020، عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئاشكرای كرد، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ به‌شدار بووه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك رووه‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، كه‌ پلانێكیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ڕێ له‌ به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز بگرن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، دووپاتی كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ له‌ عێراق، كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئارامیی به‌غدا و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ چه‌ند پیلانێكیشیان بۆ به‌ئامانجگرتنی به‌غدا شكست پێ هێناوه‌.

پێشی وابوو، كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی باڵایان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ناتۆدا هه‌یه‌ بۆ ده‌ستگیركردن و جڵه‌وگرتنی تیرۆریستان.












باسنيوز


Top