وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بیر لە داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بیر لە داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەکاتەوە.
کەناڵی (جەزیرە)ی عەرەبی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیدارەی ئەمریکا گفتوگۆی ناوخۆیی لەبارەی داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغد، ا، دەکاتەوە.

بیرکردنەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە داخستی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکانەوەیە بۆ سەر باڵەخانەی باڵوێزخانەکە، کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تاوانبار دەکەن.

گرووپە چەکدارییەکان بەردەوام بە مووشەک باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج و حکوومەتی عێراقیش توانای کۆنترۆڵکردنیانی نییە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە ئەمریکا قورسایی دیپلۆماسیی خۆی لە عێراق لە بەغداوە دەگوازێتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

هەروەها لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەهۆی مەترسیی هێرشی میلیشیاکان لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی بۆ سەر باڵوێزخانەکە، نزیکەی نیوەی دیپلۆمات و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بەرەو هەولێر کشێندرانەوە.

دوایین هێرشی مووشەکی، کە کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە شەوی یەکشەممە 21-12-2020 بوو، کە هەشت مووشەک ئاراستەی باڵەخانەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کران.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

قاسم سولەیمانی، کە لە 11-3-1957 لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە. سولەیمانی یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.



باسنيوز
Top