پشكی ههرێمی كوردستان له بودجهی عێراق
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق یەکێکە لە کێشەکانی هەولێرو بەغدا و تا ئێستا بەغدا ئامادە نیە لە چوارچێوەی دەستوور بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت بە جۆرێک لە رێژەی %17ی بودجەوە پشکی هەرێمی کوردستان هاتوەتەوە سەر 320 ملیار دینار، بەڵام ئەویش نانێرێت.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان گوتی: جگە لە پشکی هەرێمی کوردستان، بەغدا بودجەی سیادی، هێزی پیشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و جوتیارانیش نادات، کە ئەمەش لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکات.
لە بەرامبەر نەناردنی ئەو پشکەی هەرێمی کوردستان، بەغدا قەیرانێکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان درووست کردووە. ئەو پارە زۆرەشی كه بە گەندەڵی بەهەدەر داوە و نەیتوانیوە لە ئاوەدانی پارێزگاکانی عێراق بەکاری بهێنێت بە جۆرێک کەرتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە عێراق بەرەو داتەپین دەچێت. بەغدا بە رێژەی سەرووی %87ی بودجەش نەیتوانیوە پارێزگاکان ئاوەدان بکاتەوه.
سەرەڕای رێککەوتنی هەولێرو بەغدا لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستان؛ كەچی بەغدا پشکی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەوەی ناردوویەتی کەمتر بووە %5ی بودجەی عێراق. بەراوردیش بە گەشهپێدان و ئاوەدانکردنەوە لەنێوان هەولێرو بەغدا جیاوازییەکی زۆر هەیە. ئەو پارەیەى لە هەرێمی کوردستانیشی بڕیوە لە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکانی دیکەى خەرج نەكردووه.
k24 -